له‌پاش ئه‌وه‌ی ئیلۆن ماسك پلاتفۆڕمی تویته‌ری كڕییه‌وه و ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ "X”، كۆمپانیاكه زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری و پشێوی به‌سه‌ردا هاتووه تا ئه‌و ئاسته‌ی خزمه‌تگوزاریی ئه‌م پلاتفۆڕمه ده‌كرێت به پاره.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لعه‌ین" تا ئێسته جێی پرسیاره له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی بێ به‌رانبه‌ر ده‌مێنێته‌وه، یان ده‌بێت به‌كارهێنه‌ران پاره بده‌ن؟.
ئیلۆن ماسك له گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، ڕه‌نگه پلاتفۆڕمی ئێكس مانگانه پاره‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پلاتفۆڕمه‌كه بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئه‌كاونتی ساخته ببنه‌وه.
پێشتر ئێكس (تویته‌ری پێشوو) ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن بۆت لا ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی پلاتفۆڕمه‌كه‌ی یا سۆشیال میدیاكه‌ی به سه‌لامه‌تی بمێنێته‌وه، بۆته‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زیانبه‌خشن یان ئه‌كاونتی سپام ناسنامه‌ی ساخته‌ن ''له تابی نوێ‌دا ده‌كرێته‌وه'' كه كۆمێنتی بێ مانا له‌سه‌ر تویته‌كانی خه‌ڵك به‌جێده‌هێڵن، یان به‌كار ده‌هێنرێن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی فۆڵۆوی ئه‌كاونتێك یان ماڵپه‌ڕێك.
ئیلۆن ماسك تێچووی به‌كارهێنانی پلاتفۆڕمه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به "بڕێكی كه‌م" وه‌سفی كرد.
ئه‌مه نوێترین گۆڕانكارییه له زنجیره‌یه‌ك له‌و گۆڕانكارییه ڕیشه‌ییانه‌ی له پلاتفۆڕمه‌كه‌دا كراون، كه هه‌ندێكیان بریتی بوون له لابردنی بلۆكی هه‌ندێك ئه‌كاونت و ده‌ركردنی كارمه‌ندانی تویته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهینه‌ر و گۆڕینی ناوی پلاتفۆڕمه‌كه بۆ X.