چین له نوێترین داتای ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، له ڕێی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له نێوان شاره‌كانی چین، ساڵانه زیاتر له 54.7 ملیار گه‌شتی سه‌رنشینی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی "
ئاژانسی شینهوا" داتاكانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی چین ده‌ریانخستووه كه 703 هه‌زار پاس و ترام له ناوچه شارستانییه‌كان له چین كار ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌شدا زیاتر له 540 هه‌زاریان به وزه‌ی نوێ كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاره‌كان له 54 شاری چین به‌رده‌سته، كه كۆی مه‌ودای كاركردنیان زیاتره له نۆ هه‌زار و 700 كم.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، 15 ملیۆن پایسكل له چین هه‌ین و ده‌توانرێت به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌كرێ بگیرێن، به تێكڕای ڕۆژانه نزیكه‌ی 30 ملیۆن گه‌شت له ڕێی ئه‌م پایسكلانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێم.
به‌گوته‌ی لی یانگ جێگری وه‌زیری گواستنه‌وه، چین پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه له په‌ره‌پێدانی سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتیی شاره‌كان، په‌ره‌دان به سه‌وزایی زیاتر.
چین ناوه فه‌رمییه‌كه‌ی كۆماری گه‌لی چینه، یه‌كێكه له وڵاته زلهێزه‌كانی دنیا و خاوه‌نی زۆرترین ڕێژه‌ی دانیشتووانه كه نزیك له ملیار و نیوێك ده‌بن، وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و حزبی شیوعیی چینی حكوومه‌تی به‌ده‌سته و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به ته‌نیا، ئێسته دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیایه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتره له ملیارێك و 400 ملیۆن كه‌س.