به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یر بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش وایكردووه له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بێزار ببن، كێشه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه كه ده‌نگی ئه‌و ڤیدیۆیانه نه‌ماوه كه ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه.
پێده‌چێت ئه‌م بابه‌ته به تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیانه هه‌بێت كه له ساڵی 2014 بڵاوكراونه‌ته‌وه و پێناچێت ڤیدیۆكانی ئه‌م دواییه ئه‌و كێشه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كان، ئه‌وه حاڵه‌تێك نییه كه ده‌نگ به ئه‌نقه‌ست لابرابێت، چونكه ئینستاگرام به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كارهێنه‌ران له‌م جۆره كارانه پێشتر ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه.
وه‌ك ڕۆژنامه‌ی
The Verge له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی پێ كردووه، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك، له مانگی حوزه‌یرانی 2013 تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2014، ڤیدیۆكان تووشی له‌ده‌ستدانی ده‌نگ بوون له ئینستاگرام، ئێسته ڤیدیۆ كاریگه‌ره‌كان به بێده‌نگی ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی گوته‌ی گوته‌بێژی كۆمپانیای مێتا كه خاوه‌نی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌یه، كۆمپانیاكه ئاگه‌داری كێشه‌كه‌یه و هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه كه وایكردووه هه‌ندێك كه‌س كێشه‌یان هه‌بێت له ده‌ستگه‌یشتن به ده‌نگ له پۆسته كۆنه‌كاندا.
ئینستاگرام یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ربڵاوه‌كان و پێشتر وه‌ك تۆڕێكی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ كاری ده‌كرد، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووكی و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كڕایه‌وه و ئێسته فه‌یسووك خاوه‌ندانی ده‌كات.