چاندن و به‌رگرتنی ته‌ماته له بۆشایی ئاسمان گرنگیی خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی درێژخایه‌نی گه‌شته‌كانی كه‌شتییه‌وانه‌كان له بۆشایی ئاسمان، له هه‌نگاوێكی مێژوویی و دوای به‌رگرتنی ته‌ماته له بۆشایی ئاسمان، بۆ یه‌كه‌م جار كهشتییهوانان ڕزگاریان ده‌بێت له خواردنی خۆراكی له قوتوونراو.
كه‌شتییه‌وانه‌كه ناوی ''
ڕوبیۆ''یه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ یه‌كه‌م ته‌ماته‌ی له ناو بۆشایی ئاسماندا چاند، پاش ماوه‌یه‌ك گوتی، ته‌ماته‌كانی بزر بوون، به‌ڵام ئێسته دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌هۆی نه‌بوونی هێزی كێشكردن له بۆشایی ئاسمان، هه‌ر شتێك به دیواره‌وه نه‌به‌سترێته‌وه له جێی خۆی نامێنێت، له كاتی ڕواندنی هه‌ر شتێك‌دا ده‌بێت تاقیگه‌یه‌كی بچووكت هه‌بێت، نه‌بوونی هێزی كێشكردن ئه‌گه‌ری ونبوون و دیارنه‌مانی شتومه‌ك له بۆشایی ئاسمان زیاتر ده‌كات.
ڕوبیۆ ده‌ڵێ، ڕۆژانه هه‌شت بۆ 20 سه‌عات به دوای ته‌ماته‌كه‌دا گه‌ڕاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی حه‌زیان به ته‌ماته‌یه، ئه‌گه‌ر نهمدۆزییایه، ده‌یانگوت خۆی خواردوویه‌تی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كه‌شتییه‌وانه‌كه نه‌یتوانی ته‌ماته‌كه بدۆزێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به خواردنی ته‌ماته‌كه تاوانبار كرابوو، له 27 ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، ناسا كه‌شتییه‌وانه‌كه‌ی نارده‌وه سه‌ر زه‌وی.
له كۆتاییدا و ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو، شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می 2023، كهشتییهوانهكانی هاوه‌ڵی ڕوبیۆ له بۆشایی ئاسمان، توانیان شوێنی ته‌ماته‌كه دیاری بكه‌ن و دۆزییانه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ناسا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ده‌رده‌كات.