منداڵێك بە جەستەیەك و دووسەرەوە لە دایك بوو

:: AM:10:22:27/05/2017 ‌

لە شاری ئیدلیبی باكوری رۆژئاوای سووریا، بارێكی دەگمەنی منداڵبوون بینرا، كاتێك منداڵێكی دووسەرە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە لە دایك بوو و بۆ چارەسەركردن و شیكردنەوەی حاڵەتەكەی، رەوانەی توركیا كرا.

ناوەندی میدیایی سووری لەو شارە، ئەو هەواڵەی راگەیاندووە و لەگەڵیدا چەند وێنەیەكیشی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا بە روونی دەردەكەوێت ئەو منداڵە یەك جەستە و دوو سەری هەیە، بۆچوونی خۆیشیان لەسەری دەربڕیوە و بە بارێكی دەگمەنیان داناوە.

ئەو منداڵە رەوانەی نەخۆشخانەكانی توركیا كرا، بەو پێیەی لە سووریا ئاستی نەخۆشخانە و رەوشی تەندروستیی بەو جۆرە نییە بتوانێت پەی بەو جۆرە حاڵەتە ببات، بە تایبەت كە لەو ناوچەیەدا شەڕ هەیە و ئۆپۆزسیۆنی سووریا كۆنتڕۆڵی كردووە.

بۆ زانین، پێشتر پێشهاتی وا بینراوە كە جمكێك بە پێكەوەنووساوی لە دایك بن و دواتر ئەگەر گونجابێت، بە نەشتەرگەری لێكیان جیا كردوونەوە، بەڵام پێشهاتی لەو جۆرە و لەدایكبوونی منداڵێك بە یەك جەستە و دوو سەرەوە، دەگمەن و كەموێنەیە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د