پاپا ڤانگا پێشبینیی كردووە لە 2025دا جەنگێكی گەورە لە ئەوروپا بەرپا دەبێت

:: AM:11:40:03/04/2025 ‌
پاپا ڤانگا كە لە دنیادا بە پێشبینیكاری نابینا دەناسرێتەوە و تا مردنی، چەندان پێشبینیی كردووە كە زۆربەیان هاتوونەتە دی، بۆ ساڵی 2025یش پێشبینیی كردووە كە جەنگێكی گەورە لە ئەوروپا بەرپا دەبێت، جیا لە روودانی بوومەلەرزەی وێرانكەر.

پێگەی "عەرەبیە" لە رۆژنامەی "دێڵی مێڵ"ی بەریتانی، پێشبینییەكانی پاپا ڤانگای بولگاریی بۆ ساڵی 2025 وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، ئەو پێشبینیكارە لە 1996 كۆچی دوایی كردووە، بەڵام بەرلە مردنی چەندان پێشبینی كردووە كە بەشێكیان بەدی هاتوون، لەناویاندا رووداوە زۆر گەورەكانی دنیا. بۆ ساڵی 2025 پێشبینیی كردووە جەنگێكی گەورە ئەوروپا دەگرێتەوە.

هاوكات پاپا ڤانگا پێشبینیی كردووە لە ساڵی 2025دا بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر روو دەدات بێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی بوومەلەرزەكە بكات، هاوكات دنیا تووشی تەنگژەی ئابووری دەبێت. 

هاوكات ئەو پێشبینیكارە پێشبینیی كردووە لە ساڵی 5079دا كۆتایی دنیایە و لەو ساڵەدا مرۆڤ كۆتایی پێ دێت. بۆ ئەوەیش چەندان راپۆرت لەوبارەیەوە بڵاو كراونەتەوە.

ئەو  پێشبینییانەی پاپا ڤانگا كە تا ئێستە هاتوونەتە دی، یەك لەوان لە 28ی مانگی مارس بوو كە بوومەلەرزەیەك لە گوڕی 7،7 پلە، ناوچەكانی میانمار و بەشێكی تایلەندی گرتەوە، ئەویش بووە هۆی مردنی دوو هەزار و 700 كەس و برینداربوونی هەزارانی تر. 

هەروەها پێشبینیكارە نابیناكە پێشبینیی پەتای كۆرۆنای كردبوو، هەروەها مردنی شازادە دیانا و كارەساتی چێرنۆبڵ و زۆر كارەسات و رووداوی تر.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د