كچێكی كورد توانی بۆ یەكەمجار بڕوانامەی ماستەر بەپلەیەكی باڵا لە بواری هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بەدەست بهێنێت، سیستمێكی نوێش بۆ دۆزینەوەی ئیمێڵی ساختە دابهێنێت.
ئەوین ئەنوەر ئەبوبەكر جاف، توانی لەمساڵدا بە سەركەوتوویی پلەی یەكەمی بڕوانامەی ماستەر لە زانكۆی بەناوبانگی نێودەڵەتی بەریتانیا لە شاری لیڤەرپوڵ بەدەست بێنێت.
ئەو كچە كوردە رای گەیاندووە، ماستەرنامەكە كەلێنێكی گەورەی لە بواری سایبەری سیكیوریتی كە یەكێكە لە گرنگترین بەشەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی پڕ كردووەتەوە بە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد و مۆدێلەكانی دیپ لێرنین، كە هاوكارە بۆ جیاكردنەوەی ئیمێڵی دروست و لە ئیمێڵی ساختەكان لە كاتی تاقیكردنەوەشیدا، لە كۆی هەزار و 800 ئێمیڵ، 96% یانی یەكلا كردووەتەوە.
ئەوین باسی لەوەش كردووە، سەرەڕای ئەوەی لە پاشخانێكی زمانەوانی و كولتووری و ئاینیی جیاوازەوە چووەتە ژینگەی خوێندن لە بەریتانیا، بەڵام توانی پلەی یەكەم لە ماستەرنامەكەی بەدەست بهێنێت.