بڕیاره فێستیڤاڵی لۆكارنۆی سینه‌مایی بۆ خولی ئه‌مساڵی له سویسرا، رێزلێنانی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵه‌كه ببه‌خشێته جاكی شان ناودارترین ئه‌كته‌ری ئه‌كشن و كۆمیدیای هۆڵیوود، هاوكات "رووداو"ی سویسری تایبه‌ت به سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ، له‌باره‌ی رێزلێنانه‌كه و ژیانی هونه‌ریی جاكی شانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خولی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵی لۆكارنۆ كه له سویسرا له 10ی ئۆگستسی به‌ڕێوه ده‌چێت، بڕیار دراوه خه‌ڵات و رێزلێنانی فێستیڤاڵ به جاكی شان ببه‌خشرێت. "رووداو"ی سویسری تایبه‌ت بۆ سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی variety بڵاو كراوه‌ته‌وه، جیا له بڕیاری رێزلێنانه‌كه، هاوكات ئاماژه‌یه‌كی كورتی به ژیانی هونه‌ریی ئه‌و هونه‌رمه‌ند كردووه و وه‌ك خۆشه‌ویستترین ئه‌كته‌ری فیلمه‌كانی ئه‌كشن له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ناوی هێناوه.
باس له‌وه كراوه كه جاكی شان ناوی خۆی له مێژوو له فیلمه ئه‌كشنه‌كان له نیشتمانی خۆی هۆنگ كۆنگدا تۆمار كردووه به‌رله‌وه‌ی ببێته ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود. دواتریش به فیلمه‌كانی "Rumble in the Bronx" و "Rush Hour"، توانی له‌سه‌ر ئاستی دنیادا زۆرترین هه‌وادار له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه و ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی دنیای هۆڵیوود.
وه‌ك "رووداو"ه‌كه‌ی سویسرا باسی كردووه، بڕیاره له 10ی ئۆگستس له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵات و رێزلێنانه‌كه، جاكی شان گوته‌یه‌ك له‌سه‌ر ستێجی فێستیڤاڵ له لۆكارنۆ پێشكه‌ش بكات.
جاكی شان كه هاوكات ده‌رهێنه‌ریشه، له زۆربه‌ی فیلمه‌كانیدا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ر كاری كردووه كه زیاتر له 150 فیلم ده‌بن، هاوكات ئه‌و له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی بینیوه كه ئه‌وكات منداڵ بووه. دواتر له ساڵی 1979 له هه‌ردوو فیلمی Snake in the Eagle's Shadow و Drunken Master، زیاتر ناوبانگی به جووڵه ئه‌كشن و كۆمیدییه‌كانی ده‌ركرد. له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كاندا جاكی شان بووه پڕداهاتترین ئه‌كته‌ر له ئاسیا.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه له ساڵی 2017دا، جاكی شان خه‌ڵاتی شانازیی ئۆسكاری پێ به‌خشرا.
جاكی شان له ساڵی 1954 له هۆنگ كۆنگ له چین له دایك بووه، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ریشه كه خاوه‌نی زیاتر له 150 فیلمی سینه‌ماییه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده به جووله ئه‌كشن و كۆمیدییه‌كانی، سه‌رنجی هه‌موو دنیای راكێشاوه و خاوه‌نی زۆرترین هه‌وادار له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاته.