دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ تێبینییه‌كى له‌سه‌ر كاندیده‌كانى پۆستى پاپا نییه و به گاڵته‌وه ده‌ڵێت، "ده‌مه‌وێ ببم به پاپا ئه‌وه بژارده‌ى یه‌كه‌ممه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30 نیسان، میدیاكانى دنیا ئه‌و
لێدوانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ى پۆستى پاپا داویه‌تى. شه‌وى رابردوو رۆژنامه‌نووسان له كۆشكى سپى له تره‌مپیان پرسى: كێت به لاوه باشترینه پاپاى داهاتوو بێت؟ تره‌مپیش به گاڵته‌وه گوتى، "ده‌مه‌وێ خۆم ببم به پاپا، ئه‌وه بژارده‌ى منه".
دواتر گوتى، "نا نازانم، هیچ بژارده‌یه‌كم نییه" ئاماژه‌ى به كاردیناڵێك كرد كه له نیویۆركه بێ ئه‌وه‌ى ناوى بهێنێ.
پاپا فڕه‌نسیس كه له ساڵى 2013وه پاپاى ڤاتیكان بوو تا 21ى نیسانى ئه‌مساڵ، له ته‌مه‌نى 89 ساڵى كۆچى دوایى كرد.