لیژنه‌ى (ناوه‌ڕۆكى نزم) له وه‌زاره‌تى ناوخۆ تالینى گرت، به‌هۆى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاویان ده‌كاته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێ، به هه‌زاران سكاڵامان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بۆ دێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ى نیسان،
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئاشكراى كردووه، لیژنه‌ى ناوه‌ڕۆكى نزم، تالینى گرتووه كه ئاریشتگه‌ى هه‌یه و رۆژانه ڤیدیۆ بڵاو ده‌كاته‌وه. لیژنه‌ى ناوه‌ڕۆكى نزم ئه‌و لیژنه‌یه‌یه كه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له سه‌ره‌تاى حكوومه‌ته‌كه‌ى، له وه‌زاره‌تى ناوخۆ دایناوه بۆ چاودێریكردنى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، تالین ڤیدیۆكانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كات و وێنه‌ى رووت و دوور له ئابڕوو بڵاو ده‌كاته‌وه. وه‌زاره‌تى ناوخۆش گوتوویه‌تى سه‌كۆیه‌كى بۆ گله‌یى خه‌ڵك كردووه‌ته‌وه به ناوى ئاگادار بكه‌ره‌وه "بلغ"، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌و بابه‌تانه‌ى كه ناشیاون، رۆژانه‌ش هه‌زاران نامه‌یان پێده‌گات.