ئینا كانابارۆ لوكاس ڕاهیبی بەرازیلی كە بەپێی كتێبی گینس، بەتەمەنترین كەسی زیندوو بووە لە دنیادا، دوێنێ چوارشەم و لە تەمەنی 116 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەگوێرەی پێگەی Longevity Quest كە زانیارییەكانی لەبارەی بەتەمەنەكانی دنیاوە كۆ دەكاتەوە، كانابارۆ لە هەشتی حوزەیرانی 1908 لە دایك بووە و لە تەمەنی 116 ساڵی لە بەرازیل كۆچی دوایی كردووە.
بەگوێرەی پێگەكە، بەهۆی باردۆخی تەندروستیی كانابارۆ لە تەمەنی منداڵیدا خراپ بووە و زۆر كەس پێیان وابووە هەر بەمنداڵی دەمرێت، بەڵام ئەو نەك لە منداڵی نەمرد، بەڵكو هەموو ئەو كەسانەی پێشبینیی مردنیان كردبوو، خۆیان بەر لەو مردن.
ئینا كانابارۆ لوكاس ڕاهیبی بەرازیلی لە ساڵی 1934 بووەتە ڕاهیب و وەك مامۆستا كاری كردووە.
پێگەكە باس لەوەش دەكات، "كاتێك پرسیاری لەبارەی نهێنیی درێژیی تەمەنیەوە كردووە، هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ خودا و دەڵێت: ئەو یارمەتیی داوە ئەوەندە بژی، ئەوە نهێنیی ژیانە و هیچ شتی تر لە ئارادا نەبووە.
لەگەڵ مردنی كانابارۆ، ئێستە نازناوی بەتەمەنترین كەسی دنیا دەچێتە لای ئیتێل كاتەرهامی لە ئینگلتەرا كە لە ئێستە تەمەنی 115 ساڵە.