مۆرگان ئۆرتۆگاس سه‌رسامى ئه‌ده‌بى جوبران خه‌لیل جوبرانه و دوایین جار له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى ئێكس، وته‌یه‌كى جوبرانى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "جوانى له رووخسار نییه، به‌ڵكو جوانى راسته‌قینه رووناكییه له دڵه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێ".
مۆرگان ئۆرتۆگاس كه نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، جیا له كاره سیاسییه‌كانى، جارجار وته‌كانى جوبران خه‌لیل جوبران بڵاو ده‌كاته‌وه و دوێنێ ئه‌و وته‌یه‌ى جوبرانى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "جوانى له رووخسار نییه، به‌ڵكو جوانى راسته‌قینه رووناكییه له دڵه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێ".
ئۆرتۆگاس له ساڵى 1982 له ویلایه‌تى فلۆریدا له دایك بووه و سه‌ره‌تاى موزیكى خوێندووه، به‌ڵام دواتر پسپۆڕییه‌كه‌ى گۆڕیوه بۆ سیاسه‌ت و چه‌ندان بڕوانامه‌ى له‌و بواره به‌ده‌ست هێناوه. له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى یه‌كه‌مى دۆناڵد تره‌مپ ئۆرتۆگاس ده‌ركه‌وت سه‌ره‌تا له وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا و دواتریش بووه گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بوو. ئێسته نوێنه‌رى تره‌مپه بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دوایین ئه‌ركى ئه‌وه‌یه دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى لبنان بكات بۆ چه‌ككردنى حزبوڵا.