دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رای گەیاند كە ئەمشەو و بەیانی سبەی دووشەم دۆخی ناجێگیری كەشوهەوا لە زۆریبنەی ناوچەكانی عێراق بەردەوام دەبێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكی ئێوارەی ئەمڕۆ رای گەیاند، بەپێی وێنەی مانگە دەستكردەكان، هەوری برووسكاوی لە ئاسمانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و باكور و رۆژئاوا و باشووری عێراق هەیە و بارانێكی جیاواز لە رووی توندییەوە لەگەڵدایە، رەنگە لە هەندێك ناوچە توند بێت و رەشەبا و برووسكی لەگەڵدایە.
روونی كردەوە، سبەی دووشەم لە ناوەڕاست و باشووری عێراق باران كەم دەبێتەوە، لەوكاتەی لە هەرێم و باكور بەردەوام دەبێت، ئاسمان خۆڵبارین دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ هاتنی شەوی دووشەم لەسەر سێشەم كەشوهەوا جێگیر دەبێت، جیا لە ناوچەكانی هەرێم و باكور نەبێت.
شایەنی باسە ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوایەكی تێكەڵ لە رەشەبا و باران و برووسك و تەرزە هەبوو.