دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی دوێنێ به‌چه‌ندان تۆمه‌ت كه یه‌ك له‌وان ده‌ستدرێژیی سێكسییه، هونه‌رمه‌ندێكی دیاری وڵاته‌كه‌ی دادگایی ده‌كات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سزاكه‌ی ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریدا ساغ بێته‌وه، گرتنی تاهه‌تایی بێت.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئاماژه‌ی داوه كه دادگای ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك، "دیدی" كه گۆرانیبێژێكی ناوداری بواری "راپ" و "هیپ هۆپ"ـه، گرتووه و به چه‌ندان تۆمه‌تی وه‌ك ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان، به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌یه‌ك تایبه‌ت گه‌نده‌ڵی و رفاندنی ژنان كه ده‌یان كه‌س له‌گه‌ڵیدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار ده‌كه‌ن، دادگایی ده‌كات. چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ۆتمه‌ته‌كانی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه، به گرتنی تاهه‌تایی سزا بدرێت.
"دیدی" كه ناوی راستینه‌ی "شۆن كۆمز"ـه و به یه‌ك له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بواره‌كانی راپ و هیپ هۆپ هه‌ژمار ده‌كرێت، دادوه‌ری گشتیی بڕیاری گرتنی داوه و ئێسته له نیویۆرك ده‌ستبه‌سه‌ره، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه موزیكییه‌كه‌ی به‌كار هێناوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به له‌خشته‌بردنی ژنان، دواتر ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان دوای ئه‌وه‌ی به ماده‌ی هۆشبه‌ر بێهۆش ده‌كرێن، جیاله‌وه‌ی له‌و دامه‌زراوه‌یه كرده‌ی رفاندن و هه‌ڕه‌شه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ حه‌زه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆی.
باس له‌وه ده‌كرێ كه له لێكۆڵینه‌وه‌دا "دیدی" ته‌واوی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ری ره‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دووپات كراوه‌ته‌وه كه دادوه‌ری گشتی له نیویۆرك به به‌ڵگه‌وه بڕیاری گرتنی دیدیی داوه و ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
دواتریش دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی دیدی كراونه‌ته‌وه و به‌سه‌ریدا ساغ بكرێنه‌وه، سزاكه‌ی كه‌متر نابێت له گرتنی تاهه‌تایی.
"دیدی" شۆن كۆمز له ساڵی 1969 له نیویۆرك له دایك بووه، گۆرانیبێژ و به‌رهه‌مهێنه‌ره و به یه‌ك له ملیاردێره‌كان له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی به‌هۆی بازرگانییه‌وه‌یه و وه‌ك خۆی له دیمانه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی، گۆرانی بۆ ده‌ستكه‌وتی دارایی ناڵێت، به‌ڵكو ته‌نیا ئاره‌زووی له گۆرانیگوتنه. تا ئێسته زیاتر له 10 ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له چه‌ندان وڵاتیشدا كۆنسێرتی ساز كردووه.