ساغكردنەوە.. هەڕەشەی پاكستان لە خوداكەی هیندستان ڕاست نییە

:: PM:02:15:07/05/2025 ‌
لە بەیانیی ئەمڕۆوە وێنەیەك لە سۆشیال میدیای پاكستان بڵاو بووەتەوە و تەواوی سۆشیال میدیای دنیای گرتەوە، ئەو وێنەیە لە سۆشیال میدیا بانگەشەی بۆ دەكرا كە وەزارەتی بەرگری پاكستان بڵاوی كردووەتەوە، هەڕەشە لە هیندستان دەكات.

وێنەكە بریتییە لە مووشەكێكی بالیستی پاكستان كە هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمییە، لەگەڵ چەند سەربازێك هەستاون بە بەستنەوەی مانگایە بەو مووشەكە و لە سۆشیال میدیا دەگوترێت پاكستان رای گەیاندووە، "خوداكەتان دەكەینە كەباب".

بەپێی بەدواداچوونی تیمی سۆشیال میدیای "وشە" دەركەوت ئەو وێنەیە هیچ راستییەكی تێدا نییە، دروستكردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ یەك هەفتە پێش ئێستە، هیچ دامەزراوەیەكی فەرمی پاكستان ئەو وێنەیەی دروست نەكردووە، بەڵكو پەیجێكی پاكستانی پاسكتانی بڵاوی كردووەتەوە و هیچ پێوەندی بە وەزارەتی بەرگری پاكستان نییە.

لای هندستانییەكان مانگا پیرۆزییەكی تایبەتی خۆی هەیە، زۆرجار لە سۆشیال میدیادا بەهۆی كلكلانێ‌ و شەڕەكان كۆمەڵێك شت بڵاو دەكرێنەوە دوورن لە راستی.

هەردوو وڵاتی هندستان و پاكستان لە ئێستەدا لە ناوچە سنوورییەكان لە شەڕن، تا ئێستە نزیكەی 100 قوربانی لە نێوانیادا هەیە.



وشە - رامیار جەواد