یانەی ریال مەدرید لەرێگەی كەناڵە تەلەفزیۆنییەكەیەوە دەستی كردووە بە فشار لەسەر ناوبژیوانانی ئیسپانیا، ئەمەیش پێش رووبەرووبوونەوەی لەگەڵ بەرشلۆنە لە یەكشەمی رابردوو.
یانەی ریال مەدرید لەرێگەی راپۆرتێكی ڤیدیۆییەوە روونی كردووەتەوە لەبارەی ناوبژیوان هێرناندیز و رای گەیاندووە كە یەكێكە لە خراپترین ناوبژیوانەكان سەبارەت بە ریال مەدرید و كاریگەریی نەرێنی لەسەر بردنەوەكانی كردووە، بە جۆرێك لەوەتەی ئەو ناوبژیوانە یارییەكە هەڵدەسووڕێنێت رێژەی بردنەوەی ریال مەدرید گەیشتووەتە %54.
بەپێی راپۆرتەكەی ریال مەدرید، هێرناندز لە پێنج یاری كلاسیكۆ ناوبژیوانی كردووە لە نێوان دوو ركابەرە سەرسەختەكە " بەرشلۆنە و ریال مەدرید" و ئاماژەی داوە لە چوار جاری دواییدا كۆمەڵێك بڕیاری مەترسیداری هەڵەی داوە كە كاریگەریی لەسەر ئەنجامەكان هەبووە.
ریال مەدرید ئاماژەی داوە، كە ئەم ناوبژیوانە چەند فاوڵێكی لەسەر یانەی بەرشلۆنە نەگرتووە و چەندان جاریش پێویست بووە كە سزای یاریزانانی بەرشلۆنە بدا، بەڵام نەیداوە و بەوەیش كاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەكە دروست كردووە.
كەناڵە تەلەفزیۆنییە ریال مەدریدییەكە ئاماژەیشی كردووە، بەڵێ ئەمە ناوبژیوان هێرناندزە هێرناندز، ئەو ناوبژیوانەی 13 ساڵە لە پلە یەكی ناوبژیوانەكان دەردەكەوێت و لە منداڵیشەوە هاندەری بەرشلۆنەیە، ئێستا ناوبژی بۆ كلاسیكۆ دەكات.