پێنج راوچی كه بۆ ماوه‌ی 55 رۆژ له‌ناو ده‌ریادا ون بوون، دوێنێ كشتییهكی تایبه‌ت به راو رزگاری كردوون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ دوای دڵنیابوون له دۆخی ته‌ندروستییان، بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ناوه‌ندی مانگی ئاداری رابردوو، پێنج راوچی بۆ راوكردنی ماسی روویان له ده‌ریا كرد و دوای دوو رۆژ رێگه‌یان لێ گۆڕابوو و ون بوون، بۆ ماوه‌ی 55 رۆژ به‌و شێوه‌یه له ده‌ریادا مانه‌وه و دواتر له رێگه‌ی كه‌شتییه‌كی راو، دۆزرابوونه‌وه و رزگار كران.
له‌باره‌ی راوچییه‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت، سێ له‌وان خه‌ڵكی بیرۆفین و دوو راوچییه‌كی تریش كۆڵۆمبین، ئه‌و كه‌شتییه‌ی راوچییه ونبووه‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه و رزگاری كردوون، كه‌شتییه‌كی راوی ئێكوادۆری بووه.
هێزێكی ده‌ریایی ئێكوادۆر له‌باره‌ی رووداوه‌كه رای گه‌یاند، راوچییه ونبووه‌كان له دوای دوو رۆژ مانه‌وه له ده‌ریا و كه‌نداوی بۆكۆسانا له باشووری لیمای پایته‌ختی بیرۆفی، كه‌شتییه‌كه‌یان تێكده‌چێت و به‌هۆیه‌وه رێگه‌یان لێ گۆڕابوو و ون بوون. ئه‌وه‌شیان گوت كه ئێسته دۆخی ته‌ندروستیی راوچییه‌كان جێگیره و دوای دڵنیایی زیاتر له دۆخی ته‌ندروستییان، بۆ وڵاته‌كانیان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.