تیڤانی ترەمپ رای گەیاند كە لە هاوسەرە لبنانییەكەی یەكەم منداڵی لەدایكبووە، بەمەیش ترەمپ دەبێتە باپیرەی 11 منداڵ.
ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، تیڤانی ترەمپی كچی سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، یەكەم منداڵی لەدایك بووە.
تیڤانی ئاشكرای كردووە كە منداڵەكەی كوڕە و ناوی ناوە "ئەلیكسەندەر" و منداڵەكەیشی لە لە مایكڵ پۆڵسی بزنسمانی ئەمەریكی لەدایك بووە كە بە ڕەچەڵەك لبنانیە.
تیڤانی ئاماژەی داوە، بە هاتنە دنیای "ئەلیكسەندەر تڕەمپ پۆڵس" باوكم بووە باپیرەی 11 منداڵ.