به‌رپرسێكی چینی كه سه‌رپه‌رشتیی ده‌زگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا له په‌كین ده‌كات رای گه‌یاند، ئه‌و رۆبۆتانه‌ی له شێوه‌ی مرۆڤ دروست كراون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی مرۆڤ و ئه‌ركه‌كانیان ناگرنه‌وه، واته بێكاری بۆ مرۆڤ دروست ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێك كار ده‌كه‌ن كه مرۆڤ خۆی ناتوانێ بیكات.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی ئایار، هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیاكانی چین وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لیان لیان كه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی په‌كین بۆ گه‌شه‌پێدان و ئابووری و ته‌كنه‌لۆجیایه له چین، بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان پێیان وا نییه ئه‌و رۆبۆتانه‌ی له شێوه‌ی مرۆڤ دروست ده‌كرێن، جێگه‌ی ئه‌وانه بگرنه‌وه كه دروستیان كردوون، واته رۆبۆت جێگه‌ی مرۆڤ ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌شدار ه‌بێت له به‌رهه‌م و كار له ژینگه مه‌ترسیداره‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت، پێمان وایه رۆبۆته‌كان كارێكی وا ناكه‌ن مرۆڤ بێكار بێت و كاره‌كانیان له ده‌ست بده‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان به‌رهه‌م زیاتر ده‌كه‌ن كه مرۆڤ خۆی ناتوانێ بیكات، بۆ نموونه پشكنینی بۆشایی ئاسمان و قووڵایی ده‌ریا كه مرۆڤ ناتوانێ پێ بات، به‌ڵكو ئه‌و ئامێرنه ده‌توانن ئه‌و كارانه بكه‌ن.
دواتر ئه‌و به‌رپرسه‌ی چین گوتی، كاتێك شه‌و دێت و مرۆڤ پێویستیی به پشوو و خه‌وه، رۆبۆته‌كان ده‌توانن جێگه‌ی كاره‌كان بگرنه‌وه، كاره‌كانیش به كه‌مترین خه‌رجی به‌ڕێوه ده‌چن، بۆیه ئه‌وه ده‌بینن رێڕه‌وی گه‌شه‌پێدانی دواڕۆژمان، پێویستیی به رۆبۆته‌كان ده‌بێت.