له په‌رله‌مانى دانیمارك ده‌نگ له سه‌ر بڕیارێك دراوه، كه ته‌مه‌نى خانه‌نشینى بۆ 70 ساڵى به‌رزكرده‌وه و به‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ئه‌وروپا به‌رزترین ئاستى خانه‌نشینى ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوێنێ له په‌رله‌مانى دانیمارك ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك دراوه، مشتومڕێكى زۆرى له‌و وڵاته دروست كردووه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نى خانه‌نشینى بۆ 70 ساڵ به‌رزكراوه‌ته‌وه.
بڕیاره‌كه له په‌رله‌مان به 81 ده‌نگى به‌ڵێ و 21 ده‌نگى نه‌خێر په‌سه‌ند كراوه. له هه‌واڵه‌كه ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، له ساڵى 2006 وه له دانیمارك ته‌مه‌نى خانه‌نشینى فه‌رمى به ناوه‌ڕاستى تێكڕاى ته‌مه‌ن له وڵاته‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه. پێنج ساڵ جارێكیش پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت. ئێسته له‌و وڵاته ته‌مه‌نى خانه‌نشینى 67 ساڵه. له 2030 ده‌بێته 68 و له 2035 یش ده‌بێته 69 ساڵ و له 2040 ده‌بێته 70 ساڵ.
واته ئه‌و بڕیاره له ساڵى 2040 جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌دایكبووانى 1970 یش یه‌كه‌م نه‌وه ده‌بن به‌و یاسایه خانه‌نشین ده‌كرێن.