ئەگەری هەیە یەكەم رۆژی جەژن بگۆڕێت

:: PM:02:19:25/05/2025 ‌
سعوودیە بەفەرمی داوا لە مسوڵمانان دەكات رۆژی سێشەم سەیری ئاسمان بكەن و ئەگەر مانگتان بینی، ئاگادارمان بكەنەوە بۆ ئەوەی یەكەم رۆژی جەژن دیاری بكەین.

ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی ئایار، ئاژانسی هەواڵی سعوودیە بەناوی دادگای باڵای ئەو وڵاتە بڵاوی كردووەتەوە، دادگای باڵا داوای لە مسوڵمانانی سەرانسەری شانشینی سعوودیە هەیە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەم چاودێریی بینینی مانگ بكەن بۆ ئەوەی مانگی زولحیجە ببینن.

لە ڕاگەیەنراوەكەی دادگای باڵادا هاتووە، دادگای باڵا داوا لە هەموو مسوڵمانانی سەرانسەری وڵات دەكات، ئێوارەی سێشەم 27ـی ئایار چاودێری بینینی مانگ بكەن.

ئاماژە بەوەش كراوە، دادگای باڵا داوا دەكات هەر كەسێك بە چاوی ئاسایی یان لە ڕێگەی دووربینەوە بیبینێت، نزیكترین دادگا ئاگادار بكاتەوە و ئیفادەكەی تۆمار بكات، یان پێوەندیی بە نزیكترین ناوەندەوە بكات؛ بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ گەیشتن بە نزیكترین دادگا.

ئەو دادگایە دەشڵێت، هیوادارە ئەو كەسانەی توانای ئەوەیان هەیە ئارەزووی خۆیان بۆ ئەم بابەتە پێشان بدەن، بچنە ئەو لیژنانەی لە ناوچەكان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراون.

ئەوە لە كاتێكدایە بەشێكی زۆری ناوەندە فەلەكییەكان، رۆژی شەشی حوزەیرانیان دیاری كردووە وەك یەكەم رۆژی جەژن، بەڵام ئەگەری گۆڕانكاری لەو رۆژە هەیە.



وشە - رامیار جەواد