لە بەریتانیا ژنێك لە سێ هەفتەدا دووجار دووگیان بوو

:: AM:10:35:27/05/2025 ‌
لە حاڵەتێكی ناوازە و دەگمەندا كە بە یەكێك لە پەرجووەكانی دنیای پزیشكی وەسف دەكرێ، ژنێكی بەریتانی تەمەن 39 ساڵان، لەسەر یەك دوو جار دووگیان بووە، جیاوازیی نێوان منداڵە جمكەكانی سێ هەفتە بوو.

بەپێی زانستی پزیشكی، بەو حاڵەتە دەگوترێ: Superfetation دووگیابوونی زیادە،  یا دووگیانبوون لەسەر دووگیانبوون.

 بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی  Daily Mailی بەریتانی "ریپیكا رۆبرتس"ی دایك، لەو كاتەی "نووح"ی كوڕی لە سكدا بووە، ئینجا دوای سێ هەفتە بە "ڕۆزالی"ی كچی دووگیان بووە.

لە هەفتەی 33یەم بە نەشتەرگەرییەكی پێشوەختە جمكەكان لە سكی دایكیان دەرهێنراون، لەو كاتەدا كێشی نووح 1.5 كیلۆگرام بووە و هی خوشكەكەشی 1.2 كیلۆگرام.



وشە - سۆران عەزیز