له رووداوێكی سه‌یر و ده‌گمه‌ندا له وڵاتی چیك، ژنێك كه له‌لایه‌ن پزیشكی داده‌وه مردنه‌كه‌ی پشتڕاست كرابووه‌وه و خه‌ریك بوو به خاكی بسپێرن، زیندوو بووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرایه‌وه.
میدیای فه‌رمیی چیك بڵاوی كرده‌وه، ژنێك كه ته‌مه‌نی 88 ساڵه، به گوته‌ی پزشكانی داد مردووه و داوا له كه‌سوكاری كراوه رێوڕه‌سمی ناشتنی بۆ رێكبخه‌ن و ته‌رمه‌كه‌ی ببه‌نه‌وه.
ده‌گوترێ له كاتی ئاماده‌كاری و شوشتن و كفنكردن و گواستنه‌وه‌ی بۆ گۆڕستان، مێردی ژنه‌كه هه‌ستی به‌وه كردووه ته‌رمه‌كه ده‌جووڵێت، بۆیه‌ش خێرا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ژنه‌كه‌ی زیندووه، بۆیه‌ش خێرا ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ده‌گاته شوێنه‌كه و جارێكی تر بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازێته‌وه.
ژنه‌كه له نه‌خۆشخانه به‌هۆش دێته‌وه و ته‌واوی هێماكانی زیندووبوونه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ناسه و لێدانی دڵ له‌سه‌ر به‌دیار ده‌كه‌ون كه به رووداوێكی سه‌یر هه‌ژمار ده‌كرێت.
له زانستی پزیشكیدا ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه به لازارۆس ناو ده‌برێن، له زۆربه‌ی وڵاتانی تریش ساڵانه حاڵه‌تی هاوشێوه روو ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی ته‌ندروستیی ئه‌مه‌ریكا، له نێوان ساڵانی 1982 تا 2022 لانی كه‌م 74 حاڵه‌تی هاوشێوه له ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراون.