بەهۆى دزینى ماسییەک... قرشێک درایە بەر چەقۆ

:: PM:06:50:07/06/2025 ‌

گەنجێکی ئەمەریکی لە ویلایەتی فلۆریدا، بە ناوی زین گاریتی تەمەن 26 ساڵ، بە تۆمەتی دڵڕەقی بەرانبەر ئاژەڵان گیرا، ئەمەیش دوای ئەوەی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر قرشێک.

بەگوێرەی هەواڵێکى ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"، ڕووداوەکە کاتێک بووە، قرشەکە ماسییەکی ڕاوکراوی لە گاریت دزیوە. ئەویش وەک تۆڵەکردنەوەیەک، دوای قرشەکە کەوتووە و چەند جارێک بە چەقۆ برینداری کردووە.

لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە، ئەو گەنجە مۆڵەتی لێخوڕینی بەلەمی نەبووە. دەسەڵاتداران کارەکەیان بە "نایاسایی و دڕندانە" ناوبردووە، چونکە قرشەکان بەپێی یاساکانی پاراستنی ژیانی دەریایی لە فلۆریدا پارێزراون.

دوای ئەوەی چەند کەسێک شایەدییان لەبارەى ڕووداوەکە بە لایەنە پێوەندارەکان ڕاگەیاند، دەستبەجێ دەست بەسەر بەلەمەکەیدا گیرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.


وشە - رزگار خدر