تیمى ژینگه‌پارێزى چبایش، ماسییه‌كى ئه‌فریقى له زۆنگاوه‌كانى زیقار ده‌دۆزنه‌وه و هۆشداریى له بڵابوونه‌وه‌ى ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ڕه‌شه له زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كانى عێراق بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كرووه‌ته‌وه، له زۆنگاوه‌كانى چبایش له زیقار "ناسریه"ى باشوورى عێراق، جۆره ماسییه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه، به عه‌ره‌بى پێى ده‌گوتریت "سیلور" به ناو زانستییه‌كه‌شى " Catfish"یان " CLARIAS GARIEPINUS" تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌و ماسییه ئه‌وه‌یه ده‌توانێ له‌ناو قوڕاو و ئاوى لێڵ بژیت.
توێژه‌ران باسیان له‌وه كردووه، پێشتریش له نزیك مووسڵ و له نزیك به‌غدا هه‌مان ماسى دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و ماسییه زۆر هه‌ستیاره و له رێگه‌ى مووه‌كانى وه‌ك سمێڵ و بوونى په‌ڕه‌یه‌كى درێژ كه به ته‌واوى له‌شى درێژ ده‌بێته‌وه. مه‌ترسیى توێژه‌ران ئه‌وه‌یه سامانى ماسى خۆى له مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ریشى هه‌یه زیادبوونى ئه‌و جۆره ماسییه، ژینگه‌ى ئاوى و هاوسه‌نگى بوونه‌وه‌ره‌كان له عێراق تێكبدات.