به‌پێی داتاكانی گه‌ردوونناسی و به پشتبه‌ستن به رۆژمێری كوردی، ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی حوزه‌یران/ 31ی جۆزه‌ردان، دواین رۆژی به‌هاره و سبه‌ی یه‌كشه‌م وه‌رزی هاوین ده‌ست پێ ده‌كات كه یه‌كه‌م رۆژی مانگی پووشپه‌ڕه.
وه‌ك چۆن دواین شه‌وی پایز له كۆتایی 30 مانگی سه‌رماوه‌ز، درێژترین شه‌وی ساڵه و به شه‌وی یه‌ڵدا ناسراوه، ئه‌وا دوای شه‌ش مانگ له‌و كاته دۆخه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و رۆژ له به‌رانبه‌ر شه‌ودا درێژترین ماوه‌ی ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هاوین، دۆخه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ئه‌مجاره شه‌و له دوای شه‌و روو له درێژی و رۆژیش روو له كورتی ده‌كات و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پایز و ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌زبه‌ر، شه‌و و ڕۆژ یه‌كسان ده‌بن، وه‌ك چۆن له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزیش شه‌و و رۆژ یه‌كسانن.
له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ندێك جار میدیاكان چ له راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز، یان شه‌وی یه‌ڵدا و راگه‌یاندنی وه‌رزه‌كانی ساڵ به هه‌ڵه‌دا ده‌چن، چونكه 21ی مانگه‌كانی سێ، شه‌ش، نۆ و 12 به پێوه‌ری گۆڕینی وه‌رز ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، هه‌موو ساڵێك گۆڕینی وه‌رز له‌و رۆژانه‌دا روو نادات، گۆڕانكارییه‌كان هه‌ندێك ساڵ جیاوازن و گۆڕینی وه‌رزه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی ساڵی كه‌بیسه له كاتی جیاوازدا ده‌گۆڕێن.