دۆتمێر: خۆم بە منداڵ دەزانم بۆیە كارەكانم بە ڕاوێژە

:: PM:03:00:22/06/2025 ‌
دۆتمیر نازێ یەكێكە لەو كچانەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە بەهۆی بچووكی تەمەنی، ئێستە لە سەرەتای كاروانی هونەرییە.

دوتمیر كە خەڵكی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستانە، ئێستە لە ئەوروپا ژیان بەسەر دەبات، لەبارەی هەڵبژاردنی تێكستی گۆرانییەكانی، ئاماژە بەوە دەكات كە لە هەڵبژاردنی هەر كارێكدا راوێژ بە كەسانی شارەزای بواری هونەری دەكات.

 لەمبارەیەوە بۆ "وشە" گوتی، من لە سەرەتای كاروانی هونەریدام و تا ئێستە خۆم هێشتا بە منداڵ دەزانم لە ناو گۆڕەپانی هونەری كوردیدا، بۆیە لە هەموو كارێكی هونەریمدا لەبارەی هەر گۆرانییەك كە لە چ ئاستێكدایە و تا چەند لەگەڵ دەنگی من دەگونجێت، پرس بە كەسانی شارەزای بواری هونەری كوردی دەكەم، لەبارەی تێكستی گۆرانییەكانیش، ئەوانە هەڵدەبژێرم كە خۆمی تێدا ببینمەوە و لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازیی لێ دەكرێ، بەڵام سەرەڕای ئەوەی راوێژ بە كەسانی شارەزا دەكەم.

لەبارەی پاراستنی مافی هونەرمەندانی كورد وەك هونەرمەندانی هەموو وڵاتان و پێشێل نەكردنی، دۆتمیر دەڵێت، "بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە لە هەموو روویەكەوە مافی هونەرمەندی كورد بە هیچ شێوەیەك ناپارێزرێت، هەروەها كەسانێك هەن ئەگەر بیانەوێ كەسێك پێش بخەن، ئەوا بە هەموو شێوەیەك یارمەتیی دەدەن و لە بەرانبەردا كەسانی تر دەخەن.

وشە/ ئەحمەد تاریق



وشە - سه‌رخێڵ هاشم