ره‌نگه زۆربه‌مان به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پێبكه‌نین كه تێیدا سه‌گێك له‌سه‌ر ئامێرێك، ده‌ستی له‌سه‌ر دوگمه‌یه‌ك دابنێت كه به زه‌نگی دوگمه‌كه به خاوه‌نه‌كه‌ی بڵێت، "ئه‌وه قسه‌ی بێ مانایه". واته ئه‌و سه‌گه له زمانی خاوه‌نه‌كه‌ی تێده‌گات كه كاتێك شتێكی خراپی پێ ده‌گوترێ، ئه‌ویش كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت. ده‌مێنێته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی چۆن له زمانی سه‌گه‌كه‌ی تێبگات؟ بۆ ئه‌وه‌ش ژیریی ده‌ستكرد له هه‌وڵدایه بگاته تێگه‌یشتنی زمانی گیانله‌به‌ران.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی حوزه‌یران، راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه توێژه‌ران له زانكۆی كالیفۆرنیا سان دیگۆ، زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ژیریی ده‌ستكرد بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. تێیدا هه‌وڵ دراوه له رێگه‌ی ژیریی ده‌ستكرده‌وه، بگه‌رینه تێگه‌یشتنی زمانی گیانله‌به‌ران. ئێسته ئه‌وه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی راهێنان به سه‌گ و هه‌ندێك گیانله‌به‌ر و باڵنده‌وه، هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆ نموونه پێیان بگوترێ "بڕۆ ده‌ره‌وه" یان "خۆراكه‌كه‌ت بخۆ" یاخۆ "یاری بكه‌ین". به‌ڵام ژیریی ده‌ستكرد ته‌نیا له‌سه‌ر زمانی سه‌گ ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ بگاته تێگه‌یشتنی زمانی ته‌واوی گیانله‌به‌ران.
بۆ ئه‌وه‌یش ژیریی ده‌ستكرد خۆی گه‌یاندووه و قووڵایی ده‌ریاكان، زانایان ساڵانێكه چه‌ندان ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ شیكردنه‌وه‌ی زمانی گه‌یانله‌به‌رانی ناو ده‌ریا به‌كار دێنن، بۆ نموونه فیكه‌ی نه‌هه‌نگ و به‌تایبه‌تی هی دۆلفین. ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و فیكه‌یه ئاسایی نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له ئاگاداركردنه‌وه یان ده‌نگێك بۆ زمانی ئه‌و گیانله‌به‌ره، وه‌ك بیه‌وێ قسه له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانی بكات یاخۆ بانگیان بكات، به‌جۆرێك سۆزی دایك بێت بۆ بێچووه‌كانی یان ناویان بێنێت، بۆیه فیكه‌كانی نه‌هه‌نگه‌كانیش هه‌مه‌جۆرن و هه‌ر جۆرێك زمانێكی تایبه‌ت و تێگه‌یشتن به‌خۆی هه‌یه. به‌گشتی فیكه‌كان ئاماژه‌ن بۆ په‌یام یان هێما له نێوان نه‌هه‌نگه‌كان كه مرۆڤ به‌ته‌واوی لێی تێناگات یاخۆ به‌ته‌واوی پێی نه‌گه‌یشتووه.
بۆ ئه‌وه‌یش ژیریی ده‌ستكرد له قووڵایی ده‌ریادا، هه‌زار سه‌عات تۆماركراوی ده‌نگیی له به‌رده‌سته، هه‌وڵی داوه ده‌نگ یان جۆری وشه‌كان یاخۆ فیكه‌كان له یه‌كتر جیا بكاته‌وه. بۆ ئه‌ویش بیر له ئامێرێك ده‌كاته‌وه بتوانێ وه‌رگێڕان بۆ ئه‌و ده‌نگ و وشانه بۆ مرۆڤ بكات، هه‌روه‌ها هه‌ناسه‌ی نه‌هه‌نگه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌هه‌نگی حه‌دبا، جۆری زۆری هه‌یه و هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك له هه‌ناسه‌یه‌كی تر جیاوازه، ئه‌ویش جۆرێكی تره له زمان بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردنی نێوانیان.
ژیریی ده‌ستكرد ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوه له زمانی گیانله‌به‌ران تێبگات و بۆ مرۆڤی بگوازێته‌وه، به‌ڵكو كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له دیالۆگی نێوان گیانله‌به‌ران له نێوان خۆیاندا تێبگات و وشه‌كان و ده‌نگه‌كان له یه‌كتر جیا بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێ له هه‌ڵسوكه‌وتی سۆزداریی نێوان گیانله‌بارانیش تێبگات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و ئاسته بگات، ئه‌وكات ده‌گه‌یته ئاستێكی مێژوویی كه به‌ئاسانی ده‌توانرێ مرۆڤ له‌گه‌ڵ گیانله‌به‌ران دیالۆگ بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی ژیریی ده‌ستكرد له‌باره‌ی تێگه‌یشتنی زمانی گیانله‌به‌ران باس ده‌كرێت، راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به چه‌ندان گرته‌ی مرۆیی له‌گه‌ڵ گیانله‌به‌ران كردووه. له گرته‌یه‌كدا گیانله‌به‌رێك به پێكه‌نینه‌وه ته‌ماشای خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ست ده‌خاته سه‌ر دوگمه‌یه‌ك كه واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه پێی ده‌ڵێ، "خۆشم ده‌وێی"، بۆیه ئه‌گه‌ر ژیریی ده‌ستكرد بگاته تێگه‌یشتنی ته‌اوی وشه‌كان، قسه‌كردنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گیانله‌به‌ران زۆر ئاسانتر ده‌بێت، رێزیش له نێوانیان دروست ده‌بێت كه له یه‌كتر نه‌ترسن. بۆیه ئه‌و تێگه‌یشتنه ته‌نیا پێگه‌یشتنی ئاستێكی زانستی نییه، به‌ڵكو جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی له نێوان مرۆڤ و گیانله‌به‌ران دروست ده‌كات.