چۆن دەزانی مۆبایلەكەت لەژێر چاودێریدایە؟

:: PM:08:58:30/06/2025 ‌

شارەزایەكی تەكنیكی باس لە پێنج نیشانە دەكات كە رەنگە ئاماژە بۆ ئەوە بكەن كە مۆبایلەكەت لەژێر چاودێریدایە، مارك بوركار سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای " QR Code Generator "ی تایبەتمەند بە ئاسایشی دیجیتاڵی ئاماژە دەكات كە بەكارهێنەرانی مۆبایل رەنگە ئەو نیشانانە فەرامۆش بكەن، كە ئاماژەن بۆ بوونی بەرنامەی شاراوەی سیخوڕی كە بێ ئاگەداری ئەوان لەسەر هاندەكانیانە، وەك رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانی باسی دەكات. 

لەو نیشانانە، دابەزینی خێرا و بێ هۆكاری شەحنی پاتری، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زۆرجار بەرنامە سیخوڕییەكە بە نهێنی و بە بەردەوام كار دەكات.  

گەرمبوونی بێ هۆكاری مۆبایلەكە، واتە بێ بەكارهێنانی هەر بەهۆی كاركردنی ئەو بەرنامانە.

بەكارهێنانی نائاسایی داتاكانی ئینتەرنێت، ئەو بەرنامە سیخوڕییانە زانیارییەكان بۆ لایەنی دەرەكی رەوانە دەكەن، ئەوەش دەبێتە نەمان و كەمبوونەوەی كتوپڕی داتاكانی ئینتەرنێت، دەكرێ بۆ ئەوە سەیری بەكارهێنانی داتاكان لە سیتینگی مۆبایلەكەت بكەیت. 

هاتنی نامە كە پیت و هێمای نامۆی تیادایە، چونكە هەندێك لەو بەرنامانە لەو رێگەیەوە رێنوێنییەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن، كە بە شێوەی دەقی ناروون و هێمای هەڕەمەكی دەردەكەون. 

چالاكی سەیر و نامۆ لەكاتی بەكارهێنانی هاندەكە، لەوانە رووناكبوونی كتوپڕی شاشەی مۆبایل یان گوێبیستبوونی دەنگی سەیر لەكاتی پێوەندیكردن كە ئاماژەن بۆ بەگەڕخستنی كامێرا یان مایكرۆفۆن لە دوورەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل