دادگاى ده‌ستوورى له تایلاند له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى، پایتۆنگتارن شیناواترا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته له كاره‌كانى راگیرا و تا لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ده‌بێت، له پۆسته‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى
جه‌زیره بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دادگاى ده‌ستوورى ئه‌مڕۆ بڕیارى داوه پایتۆنگتارن شیناواترا (Paetongtarn Shinawatra) له پۆسته‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك دوور بخرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواى 36 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى وڵاته‌كه، چونكه داوایان كردووه به تۆمه‌تى ناپاكى له سه‌رۆكایه‌تى دوور بخرێته‌وه.
هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه شیناواترا پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هۆن سین رێبه‌رى كه‌مبۆدیا ئه‌نجام داوه، له پێوه‌ندییه‌كه‌دا به خراپه باسى سوپاى وڵاته‌كه‌ى كردووه، پێوه‌ندییه‌كه‌ش دزى پێ كراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه كه ته‌مه‌نى 38 ساڵه، 15 رۆژى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگریى له خۆى بكات. له‌و ماوه‌یه‌شدا جێگره‌كه‌ى كاره‌كانى حكوومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات.