سعودیە بووە بە تەنووری جیهان.. بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر زەوی تێدا تۆمار کرا

:: PM:10:06:01/07/2025 ‌
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی خالید زەعاق شارەزای فەلەکناسی، سعوودیە لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا بەرزترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە. زەعاق ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێوانەکان لە سێبەردا و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی کەشوهەوا ئەنجام دراون.

بەپێی ئەو داتایانەی بڵاو کراونەتەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا فەهد لە دەمام بە 49.3 پلەی سیلیزی لە پێشەنگی لیستەکەدایە، لە کاتێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت بە 49 پلە لە پلەی دووەم و ناوچەی ئەحسای سعوودیەش بە 48.1 پلە لە پلەی سێیەمدا هاتوون.

ئەم ژمارانە ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی شەپۆلی گەرما و پلەکانی گەرمییە لە ناوچەی کەنداو لە وەرزی هاویندا، لە کاتێکدا لایەنە پێوەندارەکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرنەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەشوهەوای زۆر گەرمدا، کە ئاگادارکردنەوەی دانیشتووان و کرێکارانیش لەخۆدەگرێت.


وشە - پۆڵا مەحموود