دادگاى تونس كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تى نوێى ئاراسته‌ى نه‌سرین بن عه‌لی كچى سه‌رۆكى پێشووى تونس و محه‌مه‌د ماترى هاوسه‌رى كردووه، سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان پێوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵیى دارایى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى
ئیره‌م نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵه داراییه‌كان له تونس، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تى ئاراسته‌ى نه‌سرین بن عه‌لى كردووه به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى. له هه‌واڵه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه هه‌ریه‌كه له له‌یلا ترابلوسى هاوسه‌رى بن عه‌لى و نه‌سرین و هاوسه‌ره‌كه‌ى كه ناوى محه‌مه‌د فه‌هد ماترییه، له دادگادا بڕیارى گرتنى شه‌ش ساڵیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ئه‌وان له تونس ئاماده نین و له ده‌ره‌وه ده‌ژین.
زه‌ین عابدین بن عه‌لى له ساڵى 1987 سه‌رۆكى تونس بوو، تا راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى له 2011 وڵاته‌كه‌ى جێهێشت و راى كرد. له 2019 مردووه.