رووداوی هاتوچۆ لە عێراقدا سەرەنجی میدیا جیهانییەكانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، چونكە لە ماوەی هەفتەیەكدا سێ رووداوی هاتوچۆ روویان داوە كە جیاوازن، رەنگە 20 ساڵ جارێك لە وڵاتانی تر رووداوێكی لەو شێوەیە روو بدات.
ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئاب، سێبور كاریتانی ئەندامی كۆمەڵەی هۆشیاری هاتوچۆ، بە "وشە
ـی راگەیاند، هەفتەی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان هەلیكۆپتەرێكی سەربازی و ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناسراوە بە "لاكشمیبا" رووی دا، بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە هەلیكۆپتەرەكە و ئۆتۆمبێلەكە گەیشت، ئەو رووداوەش لە كاتێك بوو هەلیكۆپتەرەكە لە ناوەڕاستی شەقامێكی سەرەكی دادەبەزێت.
زیاتر گوتی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاندووە، هەفتەی رابردوو لەسەر دوو شەقامی سەرەكی، 44 هەزار سەرپێچی تۆمار كراوە، ئەوەش بەهۆی چوونی زیارەتكاران بۆ كەربەلا و نەجەف كە 102 هاووڵاتی بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، شەوی رابردوو لە بەغدا شەمەندەفەرێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك پێكیاندا دا و دوو كەس بریندار بوون، ئەوەش دوای چوونی ئۆتۆمبێلەكە بۆ سەر رێڕەوی شەمەندەفەرەكە. بە گوتەی شوفێرەكە هیچ ئاماژەیەكی ئاگاداركردنەوە نەبووە لەو شوێنە یان ئیشیان نەكردووە، چونكە كارەبا نەبووە.
عێراق لە رووی هاتوچۆ و رێگەوبان، ئێستە لە دۆخێكی هێندە خراپە، هاووڵاتییەك لە كاتی گواستنەوە لەناو بەغدا لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر، پێویستی بە نزیكەی دوو سەعات كات هەیە.