بەهۆی ئەوەی لە تیكتۆك جنێوی بە هەوادارانی داوە، كچە تیكتۆكەرێك بە شەش مانگ زیندانی سزا درا. لە دۆسیەكەی نووسراوە لەسەر بەكارهێنانی دەستەواژەی "ساقیت" سزا دراوە.
ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئاب، سزای شەش مانگ زیندانیكردن بەسەر تیكتۆكەر "زەینەب بنت ئەلدیوانیە" دەرچوو، ئەمەش دوای ئەوەی باوكی سكاڵایەكی تۆمار كردبوو و تۆمەتباری كردبوو بە سووكایەتیكردن و جنێودان.
چالاكوانانی سۆشیال میدیا دەڵێن، ئەو جنێوەی زەینەب بەكاری هێناوە، بریتی بوو لە دەستەواژەی "ساقیتینە"، بۆیە دادگا ئەو سزایەی دا.
زەینەب لە دواین لایڤی سووكایەتی زۆری بە هەوادارانی كرد، دواتر باوكیشی سكاڵای لەسەر تۆمار كرد بۆ ئەو جنێوانەی دەیدات.