جۆره‌كانی ئه‌سپ زۆرن و به هه‌موو ئه‌سپێك ناگوترێ "له‌گه‌ڵ بادا پێشبڕكێ ده‌كات" یان "له با خێراتره". له دنیای ئه‌سپسواریدا وه‌ك بوارێكی وه‌رزش، زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌سپ و جۆره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌سپه‌كه تا چه‌ند له غارداندا خێرایه. یان تا چه‌ند باڵا و جه‌سته‌ی جوانه. چونكه هه‌موو ئه‌وانه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌سپ رۆڵ ده‌بینن. پێگه‌یه‌كیش باس له خێراترین ئه‌سپی ده‌نیا ده‌كات كه نرخی خۆی له هه‌زاران دۆلار ده‌دات.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری، رۆشنایی خستووه‌ته راپۆرتێك كه تایبه‌ت به جۆره‌كانی ئه‌سپ و ئه‌سپسواری بڵاو بووه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه باس له دنیای ئه‌سپسواری ده‌كات به‌تایبه‌تی له بواری وه‌رزش كه له‌وێدا زیاتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جۆره‌كانی ئه‌سپ ده‌كرێت، تا چه‌ند خێرایه و تا چه‌ندیش جه‌سته و باڵای جوانه و له‌وه‌یش زیاتر تا چه‌ند ئارام و زیره‌كه. بۆیه پسپۆرانی ئه‌و بواره و جۆره‌كانی ئه‌سپ، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه "ئه‌سپی ئینگلیزی" له ئاستی دنیادا، به خێراترین ئه‌سپ هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه نرخیشی له جۆره‌كانی تری ئه‌سپ گرانتره.
بۆ ئه‌و جۆره‌ی ئه‌سپ باسه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر خێراییه‌كه‌ی ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌سپی ئینگلیزی له بازدان و یاریكردن، له ئه‌سپه‌كانی تر جیاوازه، هاوكات توانایه‌كی زۆری هه‌یه له كاتی پێشبڕكێكاندا و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژیش به غاردان و یاریكردن خۆی نمایش ده‌كات. بۆیه ئه‌و ره‌گه‌زه‌ی ئه‌سپی ئینگلیزی له‌سه‌ر ئاستی دنیا، گرانترین نرخی هه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌یش جۆره‌كانی ئینگلیزی نرخی جیاوازیان هه‌یه. بۆیه نرخه‌كه‌ی له سێ هه‌زار دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته سه‌رووی 100 هه‌زار دۆلار.
له‌باره‌ی ره‌گه‌زی ئه‌سپی ئینگلیزی باس له‌وه كراوه، جیا له خێراییه‌كه‌ی كه مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئه‌سپی باشه، هاوكات زۆر به‌توانایه، به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زه نێره‌كانی وه‌ك بێرلی باربری، دارلی ئه‌رابیانز و جۆدۆلڤین كه چه‌ندان ره‌نگ له‌خۆ ده‌گرن، وه‌ك خاكییه‌كی كراوه، قاوه‌یی، سپی، خۆڵه‌مێشی و ره‌ش، زۆربه‌یشیان خاڵێكی سپی به ناوچاوانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت. هاوكات ملێكی درێژی هه‌یه و باڵای ده‌گاته مه‌ترێك و 60 سانتیمه‌تر تا مه‌ترێك و 80 سانتیمه‌تر.
وێڕای ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و جۆره ئه‌سپه به سێ تا 100 هه‌زار دۆلار پۆلین كراوه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌سپی ئینگلیزیی "ڤۆسایچی بیگاسۆس" كه له نرخدا ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، نرخی گه‌یشته 70 ملیۆن دۆلار. به‌ڵام راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به مێژوو فرۆشتنه‌كه‌ی نه‌داوه. ته‌نیا ده‌ڵێ ئه‌و جۆره ئه‌سپه له ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه ده‌چێته پێشبڕكێ و تا 10 ساڵیش به‌هه‌مان توانا و خێرایی و جوانی ده‌مێنێته‌وه.