دوای ئەوەی كچە تیكتۆكچییەك لەسەر شەقامێكی هەولێر ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ لێدەخوڕێت، لەلایەن هاتوچۆی هەولێر، ئەو شوفێرە دەگیرێت و دەركەوتووە مۆڵەتیش نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەم 19ـی ئاب، هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، ماوەیەك بەر لە ئێستە گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو بووەوە، ئافرەتێك لە شەقامی خزمەتگوزاریی 150 مەتری، ئۆتۆمبێلێكی جۆری گۆلف بێ تابلۆ لێدەخوڕێت و نمایشی دەكات.
باس لەوەش كراوە، دوای بەدواداچوونمان توانیمان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكە بگرین، دواتر بۆمان دەركەوت جگە لەو ئۆتۆمبێلە، نمایشی بە ئۆتۆمبێلێكی تریش كردووە لە جۆری دۆج چالنجەر .
روون كراوەتەوە، ئێستە هەردوو ئۆتۆمبێلەكە لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتن، دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و سزای دارایی دەدرێت. شوفێرەكەش بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی شوفێری نییە، ڕەوانەی دادگا كرا .
پێشتر ڤیدیۆی ئەو كچە تیكتۆكچییە بڵاو بووەوە كە ناوی لاڤە مستەفایە، لەگەڵ چەند كەسێكی تر نمایشی ئۆتۆمبێلی كردووە.