هەژمارێكی فەرمی بەناوی كۆشكی سپی لە تیكتۆك دانرا، ئەو هەژمارە چالاكییەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڵاو دەكاتەوە، لە ماوەی 10 سەعاتدا لە سێ ڤیدیۆ، یەك ملیۆن بینەری هەبووە.
لە شەوی رابردوودا، هەژماری كۆشكی سپی لە تیكتۆك كارا كرا و سێ ڤیدیۆی دۆناڵد ترەمپی تێدا پۆست كراوە، ژمارەی فۆڵۆوەكانیشی 75 هەزارە و متمانەی فەرمیی كۆمپانیای تیكۆتكیشی وەرگرتووە.
لە یەكێك لە ڤیدیۆكان ترەمپ دەڵێت، كاتێك لە خەو هەڵدەستم، هەوڵ دەدەم ژیانێكی خۆشتر بۆ هاووڵاتییان دەستەبەر بكەم، من دەنگی ئێوەم.
پێشتر ترەمپ سەركێشییەكی زۆری كرد و چەندان جار هەوڵی داخستنی تیكتۆكی لە ئەمەریكا دا، ئامادە نەبوو پێشوازی لە چالاكییەكانی ئەو كۆمپانیایە بكات و دەیگوت، دەبێت كاری ئەو كۆمپانیا چینییە لە ئەمەریكا كۆتایی پێبێت.