كه‌سێكى دانیشتووى به‌سره ڤیدیۆیه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به چه‌رخێك تاقى ده‌كاته‌وه، ئاوى ماڵه‌وه‌یان گڕ ده‌گرێت و ده‌گوترێت ئاوه‌كه تێكه‌ڵ به گازى سروشتى بووه.
دوو رۆژه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له به‌سره تۆمار كراوه، كه‌سێك له ماڵه‌كه‌ى خۆى ئاوى بۆڕیى كردووه‌ته‌وه و له نزیك ئاوه‌كه، چه‌رخێك داده‌گیرسێنێ و ئاوه‌كه گڕ ده‌گرێت. له ڤیدیۆكه خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌وه گازه، ئاو نییه".
سۆمه‌رییه نیوز و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى تر ئه‌و ڤیدیۆیانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه ئه‌و ئاوه تێكه‌ڵ به گازى سروشتى بووه.
له ماوه‌ى رابردوودا به‌سره تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاوى پاك بووه‌وه، ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره گوتى، "به‌سره رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه، له مێژووى عێراقدا نه‌بووه".
یه‌كێتیى ئه‌وروپایش وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه، بڕى ملیۆنێك و 100 هه‌زار یۆرۆى بۆ به‌سره ته‌رخان كرد.