رێكخراوێكی جیهانیی بۆ ژینگە، هۆشداریی دا لەوەی ساڵانە بەهۆی دووكەڵی كەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەكان و هەروەها دووكەڵی كارگەكان لەسەر ئاستی دنیادا ملیۆنان كەس دەمرن، كە پیسبوونی هەوا سنووری نێوان وڵاتان نازانێت و بە فراوانی بۆ هەزاران كیلۆمەتر بڵاو دەبێتەوە. بۆیە گرنگە كار بۆ ئەو بوارە بكرێت.
پێگەی "شەفەق نیوز" رۆشنایی خستووەتە سەر بواری ژینگە و پیسبوونی، كە رێكخراوی جیهانی بۆ روانگەكانی كەشوهەوا، باس لە پیسبوونی هەوا و ژینگە دەكات كە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەكان لە تەواوی دنیا، بەشێوەیەكی فراوان كاریگەرییەكەی لەسەر دنیادا لەڕووی تەندروستییەوە دەبێت و هەوا پیس و ژەهراوی دەكات، بۆیە ساڵانە میلۆمان كەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لە دەست دەدەن.
رێكخراوەكە دەڵێت، جۆری هەوا و پاكبوون یان پیسبوونی، دروست كاریگەریی لەسەر گۆڕانی ژینگە دەبێت، كاتێك ئاگر لە دارستانەكان دەكەوێتەوە، بەهۆی دووكەڵەكەیەوە هەوا پیس دەبێت و هەوایش سنوور لە نێوان وڵاتان نازانێت، بۆیە هەزاران كیلۆمەتر دەبڕێ و دەگاتە وڵاتان و هەوا و ژینگە پیس و ژەهراوی دەكات، دواتریش هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان، بۆیە بە خەمڵاندن، ساڵانە چوار ملیۆن و 500 هەزار كەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لە دەست دەدەن.
رێكخراوەكە زیاتر دەڵێ كە گرنگە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو بوارە بكاتە بەرنامە و وڵاتانیش بەهەمانشێوە، بەرنامەیان بۆ ژینگە و پاكبوونی هەوایان هەبێت.
رێكخراوەكە ئەوەیش دەڵێ كە كەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەكانی ئەمازۆن و كەنەدا و سیبیریا، بەشێوەیەكی فراوان كاریگەریی خستووەتە سەر هەوا و پیسبوونی، چونكە ئەو هەوا پیسە بە قووڵایی دەچێتە ناو سییەكان و سیستمی تەندروستیی دڵ و دەمارەكان تووشی نەخۆشیی مەترسیدار دەكات.
لۆرینزۆ لابرادۆر بەڕێوەبەری زانستیی رێكخراوەكە گوتی، دووكەڵی ئاگری دارستانەكانی كەنەدا، راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر هەوای تەواوی ئەوروپا كردووە و هەواكەی پیس كردووە.
بۆیە ئەو بەڕێوەبەرە دووپات دەكاتەوە كە ساڵانە بەلای كەمەوە، چوار ملیۆن و 500 هەزار كەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لە دەست دەدەن، جیالەوەی زیانی زۆر بە ژینگە و ئابووری دەگەیەنێت، بۆیە گرنگە رێكخراوی تەندروستی و وڵاتان خۆیشیان، سیاسەتێك پێڕەو بكەن بۆ پارێزگاری لە تەندروستیی گشتی، بەوەیش زیانەكانی ژینگەیی كەمتر دەبنەوە.