سبەی یەكشەم، دیاردەیەكی گەردوونی روو دەدات و مانگ بە سووری دەبینرێت، بە گوتەی شارەزایانیش ئەوە حاڵەتی مانگگیرانی تەواوەتییە.
بەپێی بەدواداچوونی "وشە" مانگگیرانەكە لە سەعات 6:30 تا 8:30 بەچەند قۆناغێك بەردەوام دەبێت، ئەو جۆرە مانگگیرانە بە مانگی خوێنی دەناسرێت، چونكە بە تەواوی رەنگی سوور دەبێت.
رێبەر رۆستەم، شارەزای فەلەكناسی بڵاوی كردەوە، سبەی شەو مانگ بە تەواوی رەنگی سوور دەبێت.
دیاردەكە لە کوردستان، عێراق، ئەوروپا و ئەفریقا بە روونی دەبینرێت.
جێی ئاماژەیە، كۆی گشتی ماوەی مانگگیران لە دنیادا پێنج سەعات و 27 خولەكە، ئەوەی سبەی روو دەدات بە تەواوی بەچاو دەبینرێ.