پۆلیسی ئوسترالی ئاشكرای كرد كه له یه‌كێك له ناوچه كه‌ناراوه‌كانی باكوری سیدنی، قرشێكی گه‌وره په‌لاماری پیاوێكی داوه و كوشتوویه‌تی، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، بڕیاری دا بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو، ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی كه‌ناراوه‌كان دابخات.
پێگه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری كه هه‌واڵه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی "دێڵی تیلیگراف" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی ئوسترالی گوتوویه‌تی كه قرشێكی زۆر گه‌وره له كه‌ناراوه‌كانی باكوری سیدنی، هێرشی بۆ پیاوێك هێناوه كه خه‌ریكی وه‌رزشی یاریی له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كان بووه، په‌لاماره‌كه‌ی له ئاستێكدا بووه نیوه‌ی جه‌سته‌ی له خواره‌وه لێ كردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر زاری شاهیدحاڵه‌كان نووسیویه‌تی، ئه‌و پیاوه گه‌شتیار بووه و خه‌ریكی یاریی له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كان بوو له لۆنگ ریف ودی وای، قرشه‌كه به‌جۆرێك په‌لاماری داوه، رووداوه‌كه زۆر خێرا رووی داوه و هیچ كه‌سێك فریای رزگاركردنی نه‌كه‌وتن.
پۆلیسی نیو ساوس وێڵز دووپاتی كردووه‌ته‌وه، گه‌شتیاره‌كه له كاتی یاریكردن له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كان بووه كاتێك قرشه‌كه په‌لاماری داوه، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه حكوومه‌تی ئوسترالیا، بڕیاری دا بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌واوی ناوچه گه‌شتیاره‌كانی كه‌ناراوه‌كان دابخرێن.
باس له‌وه ده‌كرێ كه به‌ر له‌م رووداوه، سێ ساڵ پێشتر له 2022 هه‌ر له سیدنی، قرش هێرشی بۆ راهێنه‌رێكی به‌ریتانی /35 ساڵ/ی سه‌ر شه‌پۆله‌كان هێنابوو و بووه هۆی مردنی. ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه مێژووی په‌لاماردانی قرش بۆ سه‌ر مرۆڤ له سیدنی، بۆ ساڵی 1963 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رووداوی هاوشێوه رووی داوه.
پۆلیسی ئوسترالیا تا ئێسته ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و قوربانییه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه خه‌ڵكی كام وڵاته.