بڕیارە ئەمڕۆ جامی جیهانسی ئافرەتان بە بەشدارسی هەشت وڵات، لە كوردستان دەست پێ بكات، یارسی دەستپێكردنیش لە نێوان هەڵبژاردەی كوردستان و هەڵبژاردەی ئوردن دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی ئەیلوول، سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ هەولێری پایتەخت، میوانداریی یەكەمین جامی جیهانیی ئافرەتان بۆ تۆپی پێی بچووككراوە دەكات.
زیاتر گوتی، لە جامەكە هەشت هەڵبژاردە لەسەر ئاستی دنیا بەشدارن، هەڵبژاردەی كچانی كوردستان بە ناو و ئاڵای پیرۆزی كوردستان، لە جامی جیهانیی ئافرەتان بەشدارن.
باسی لەوەش كرد، یاریی كردنەوەی جامەكە لە نێوان هەڵبژاردەی ئوردن و هەڵبژاردەی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
روونی كردەوە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچوككراوەی جیهان، بۆ میدیاكان قسە دەكەین و روونكردنەوەی زیاتر دەدەین.