خۆڵبارین بەڕێوەیە

:: PM:05:46:17/09/2025 ‌
شارەزایەكی كەشناسیی رای دەگەیەنێت، شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە و حاڵەتێكی لاوازی باران و هەورەبروسكە بەشێكی ناوچەكان دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی، لە فەیسبووكی خۆی بڵاوی كردەوە كە لە رۆژی هەینییەوە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با لە ئاراستەی خۆرئاواوە بەرەو ناوچەكان بۆ ڕێژەیەكی بەرز و سەرووی 20 بۆ 25 كیلۆمەتر  لەسەعاتێكدا بەو هۆیەوە شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ لە درەنگانی هەینییەوە ڕوو دەكاتەوە ناوچە جیاوازەكان خۆڵبارینەكە لەزۆربەی ناوچە چڕ دەبێت و جگە لە سنوری بادینان كە لاواز بۆ مام ناوەند دەبێ.

بە گوێرەی پێشبینییەكانی ئەو، درەنگانی هەینی و شەوی هەینی لەسەر شەموو و بۆ  بەیانی چەقی چڕی خۆڵبارینەكەیە و ڕۆژی شەموو بە تێپەڕ بوونی كات و بەهۆی كەم بوونەوەی خێرایی با له خۆرئاواوە وردە وردە خۆڵبارینەكەش بەرەو كەم بوونەوەو لاوازی دەچێ و ڕۆژی یەكشەم بەتەواوی كۆتایی پێدێت و نامێنێت دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

شاڵاو هیدایەت دەڵێ‌، لە دوانیوەڕۆ بۆ درەنگانی هەینی و شەوی هەینی لەسەر شەموو بەتایبەتی حاڵەتێكی لاوازی باران و هەورەبروسك بەشێكی ناوچە شاخاویەكانی سنووری بادینان و هەولێر و ڕاپەرین دەگرێتەوە و پلەی گەرما تا پێنج پلە دادەبەزێت. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم