مردنی پیاوێكی قه‌ڵه‌و له توركیا و ده‌ركردنی ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی به سڵینگ، ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه. باس له‌وه ده‌كرێ كه دوای مردنی، خێزانه‌كه‌ی ویستوویانه ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵ ده‌ربكه‌ن بۆ ناشتنی، به‌ڵام پێیان نه‌كراوه و ناچار په‌نایان بۆ سڵینگ بردووه.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵی مردنی باڕش یوڵدرم كه قه‌ڵه‌وترین پیاوی توركیایه، ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داگیر كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی، خێزان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵ بهێننه‌وه ده‌ره‌وه و بینێژن، دواتر ناچار بوون له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌ی، به سڵینگ ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه ده‌ره‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێت باڕش یوڵدرم /49 ساڵ/ كه قه‌ڵه‌وترین پیاوی توركیایه له شاری ئایدن، كاتێك به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی ده‌كات، به‌هۆی كێشه زۆره‌كه‌ی كه 310 كیلۆگرام بووه، نه‌یانتوانیوه ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵ بهێننه ده‌ره‌وه، ناچار بوون په‌نا ببه‌نه‌به‌ر سڵینگ و له نهۆمه‌ی دووه‌می ماڵه‌كه و له په‌نجه‌ره‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش ژماره‌یه‌ك كرێكار ئه‌ركی ده‌ركردنی ته‌رمه‌كه‌یان له ماڵ له ئه‌ستۆ گرت.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێ كه یوڵدرم نه‌ك هه‌ر له توركیا، به‌ڵكو له ته‌واوی دنیادا ناسراوه به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی، له مانگی یۆلیۆی رابردوو نه‌شته‌رگه‌ریی بچووككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی ئه‌نجام دابوو تا كێشی كه‌متر بكاته‌وه و بتوانێ هاتوچۆ بكات، به‌ڵام ئاكام به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.