كەشناسی: مانگی ئەیلوول 314 بوومەلەرزە لە كوردستان روویان دا

:: PM:02:46:02/10/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ژمارەی بوومەلەرزەكانی مانگی ئەیلوولی بڵاو كردەوە و لەو ماوەیەدا، 314 بوومەلەرزە لە كوردستان روویان داوە. 

بەڕێوەبەرایەتییەكە رای گەیاندووە، كۆی گشتیی ئەو بوومەلەرزانەی كە لەلایەن تۆڕی بوومەلەرزەی كوردستانەوە تۆمار كراون، ژمارەیان 314 بوومەلەرزە بووە، بەڵام ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی كە لە ناو هەرێمی كوردستان ڕوویان داوە، بریتی بووە لە 61 بوومەلەرزە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بەرزترین گوڕی بوومەلەرزە كە تۆمار كرابێت لە هەرێمی كوردستان، لە ناوچەی گەرمیان بووە بە گوڕی 3.3 بە دووری 19كم لە كەلار. هەروەها زۆرترین تۆماری بوومەلەرزەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان بووە، كە بریتی بووە لە 53 ڕووداوی بوومەلەرزە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت كە شەش ڕووداوی بوومەلەرزە هەبووە، لە پارێزگای دهۆكیش  دوو  ڕووداوی بوومەلەرزە تۆمار كراوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم