ژنێك به ناوى زه‌ینه‌ب عه‌گله عه‌بد دوو جاره بوارى دیپلۆماسى عێراق رووبه‌ڕووى گاڵته‌پێكردن ده‌كاته‌وه. جارێك به لێدوانى له‌باره‌ى "كۆمارى ئیستانبۆڵ" دووه‌م جاریش به دزینى خاولى له ئوردن، تا ئێسته‌یش حكوومه‌تى عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئابڕووچوونه‌كانى ئه‌و ژنه نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى تشرینى یه‌كه‌م، له میدیاى عێراقى و عه‌ره‌بى به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات، زه‌ینه‌ب عه‌گله عه‌بد كه راوێژكار و دیپلۆماتكاره له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له هوتێلێكى عومان كوپ و خاولى و كۆنتڕۆڵى دزیوه. نووسراوه‌كه له لایه‌ن باڵوێزى عێراق له ئوردن بۆ بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه نێردراوه.
ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت، ئه‌م ژنه دووه‌م جاره له
راگه‌یاندن به كارى سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ زانیارییه‌كى فه‌رمیش له‌باره‌ى ئه‌و ژنه له میدیاكانى عێراق بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. جارى یه‌كه‌م له 2023 بوو كاتێك له توركیا لێدوانى بۆ كه‌ناڵێكى عه‌ره‌بى داوه ، خۆى ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێ، "من دكتۆره زه‌ینه‌بم، به‌رپرسم، به‌ڕێوه‌به‌رى دۆسیه‌ى كۆنگره‌كان و پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانم له كونسوڵخانه‌ى عێراق له كۆمارى ئیستانبۆڵ" ئه‌و كات لێدوانى زه‌ینه‌ب له‌سه‌ر "كۆمارى ئیستانبۆڵ" له میدیاى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌راى نایه‌وه و به‌زمێكى زۆرى پێكرا.