كۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانیی ئه‌تڵه‌س له به‌نده‌ری ده‌رگه‌هانی دوورگه‌ی قشمی ئێران، ئاگری گرتووه و پێشبینی ده‌كرێت زیانێكی زۆر به‌ر به‌نده‌ره‌كه بكه‌وێت.
هه‌موو چه‌ند سه‌عاتێكه ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه رووی داوه و ئاگرێكی فراوان ته‌واوی كۆمه‌ڵگه بازرگانییه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، دووكه‌ڵ به‌ری ئاسمانی قشمی داپۆشیوه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی دوورگه‌كه ده‌ستیان به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كردووه، به‌ڵام ئاگره‌كه ئه‌وه‌نده زۆره له توانای تیمه‌كان به‌ده‌ره.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه قایمقامی قشم و جێگری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئازادی قشم، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتیی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه ده‌كه‌ن.
ده‌رگه‌هان شارێكی بازرگانییه و له هه‌مان كاتدا به‌نده‌ره و كۆمه‌ڵێك بازاڕی گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت و 20 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی قشم دووره.
له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاوه خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی كڕین یان گه‌شتوگوزار، سه‌ردانی قشم ده‌كه‌ن و شوێنه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر كه‌نداو و بازاڕێكی ئازادی هه‌یه، كڕین و فرۆشتنی زۆری لێ ده‌كرێت.
میدیاكانی ئێران باسی هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان نه‌كردووه، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش نه‌كردووه هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه بریندار بووبێت، تا ئه‌م ساته زیانه‌كانیش دیار نین.
رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئێران زۆر بوون، زیاتر كارگه پیشه‌سازی و كۆمه‌ڵگه بازرگانییه‌كان و ناوه‌نده زانستییه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، دیار نییه هه‌ر كامێكیان هۆكارێكیان هه‌یه یان هۆكارێك له پشت كۆی رووداوه‌كانه.