بڕیاره له سبه‌ی هه‌ینی 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، گه‌ڕێكی نوێی پاڵه‌وانێتیی جۆدۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه به به‌شداریی هه‌ڵبژارده‌كانی جۆدۆی 11 وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌كرێت، سبه‌ی هه‌ینی سه‌عات چواری ئێواره به كاتی هه‌ولێر، كۆنفرانسێكی ته‌كنیكی له شه‌قڵاوه به‌ڕێوه ده‌چێت و دواتر ده‌ست به پێشبڕكێ و یارییه‌كان ده‌كرێت.
كردنه‌وه‌ی فه‌رمیی پاڵه‌وانێتییه‌كه، رۆژی شه‌موو ده‌بێ و دواتر یاری و پێشبڕكێی جۆدۆی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رانبه‌ر یه‌كتر ده‌ست پێ ده‌كات.
فیدراسیۆنی جۆدۆی عێراق رای گه‌یاند، لیژنه‌كانی تایبه‌ت به رێكخستنی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به بێ هیچ جۆره كێشه و كه‌موكورتییه‌ك پاڵه‌وانێتییه‌كه بكرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی جۆدۆی عێراقیش له‌و پێشبڕكێیه‌دا به‌شداره و چه‌ند رۆژێكه له هوتێلی گه‌شتیاریی رۆزی شه‌قڵاوه، خولێكی راهێنان بۆ كادر و سه‌رجه‌م راهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی جۆدۆ كراوه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌گه‌ڕ خستووه كه به ستانداردی جیهانی و به میوانداریی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له هه‌ڵبژارده‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه بكرێت.ا