فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی سعوودیه كه له جه‌زائیره‌وه ده‌یویست به‌ره‌و جه‌ده بڕوات، چه‌ند خوله‌كێك دوای فڕین به‌ر پۆلێك باڵنده كه‌وت.
فڕۆكه‌كه له جۆری BYY-300ER بووه و دوای رووداوه‌كه، به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه بڕیار ده‌ده‌ن گه‌شتی فڕۆكه‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، بۆیه‌ش داوا له فڕۆكه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی لێیه‌وه فڕیوه.
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه فڕۆكه‌خانه و ده‌نیشێت، تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری و به‌رگریی شارستانیی فڕۆكه‌خانه، ده‌ست به پشكنینی فڕۆكه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌رده‌كه‌وێت باڵنده‌كان زیانیان به فڕۆكه‌كه گه‌یاندووه.
پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه كه راستییه‌كه‌ی راداری فڕۆكه‌كه‌ش هه‌ر له‌و شوێنه هه‌ڵكه‌وتووه، له‌وێوه شه‌پۆله رادیۆییه‌كان ده‌نێردرێن و ئه‌گه‌ر راداره‌كه له‌كار بكه‌وێت، ئه‌وا فڕۆكه رێگه‌ی خۆی ون ده‌كات و له‌وانه‌یه تووشی رووداوی كاره‌ساتبار ببێت.
به‌ركه‌وتنی فڕۆكه به پۆلی باڵنده‌ی كۆچه‌ر، یه‌كێكه له رووداوه مه‌ترسیداره‌كان كه ساڵانه چه‌ند جارێك له دنیادا دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه.