نەقیبی جووتیارانی میسر ئاماژە دەكات كە بەسەربردنی كات لەگەڵ گوێدرێژ، دۆخی تەندروستی و دەروونیی مرۆڤ باشتر دەكات، دووپاتی كردەوە كە گوێدرێژ ئاژەڵێكی زیرەك و ئارامگر و بەرگەگرە.
حوسێن عەبدولرەحمان نەقیبی جووتیارانی میسر لەوبارەوە دەڵێت، هەندێك پزیشك و پەرستارانی ئیسپانیا لە سەردەمی تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا، دەچوون بۆ دارستانێك لە باشووری رۆژئاوای ئیسپانیا بۆ سووككردنی راراییان و هەستكردن بە حەسانەوەی دەروونی لە رێگەی بەسەربردنی كات لەگەڵ گوێدرێژ، ئەو رێوشوێنەش لە لایەن رێكخراوێك بە ناوی "گوێدرێژی بەختەوەر"، ددانی پێدا نراوە.
روونی كردەوە، گوێدرێژ ئاژەڵێكی بێ زیان و زیرەك و ئارامگر و دڵسۆز و بەرگەگرە، بۆ گواستنەوە و كشتوكاڵ و راكێشانی عەرەبانە بەكار دێت، بە بەردەوام لەگەڵ جووتیار بووە و نموونەی زۆری لەسەر گوتراوە، ژمارەی گوێدرێژەكان لە دنیا دەگاتە 44 ملیۆن و ئەو ژمارەیەش بەهۆی پشتبەستن بە ئامێرەكانی نوێی كشتوكاڵ دەستبەرداربوون لەوان لە كەمبوونەوەی بەردەوامە، ئەوەش وای كردووە نرخیان هەرزان ببێت، كە هاوكات ئەوە وای كردووە هەژاران لە وڵاتانی گەشەسەندوو بۆ پێستەكەی بیكوژنەوە، كە بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی پزیشكی بەكار دێت.